باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە كوێت ڕایگەیاند: هەڕەشەی ئەوەمان لەلایەن "میلیشیا"یەكی عێراقییەوە پێگەیشتووە كە بنكە ئەمریكییەكان لە كوێت دەكەنە ئامانج.
باڵیۆزخانەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئاگاداری "هەڕەشەكانی میلیشیایەكن لە عێراق، كە بنكە ئەمریكییەكان لە كوێت دەكەنە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشكردووە، چالاكییەكانی ئەمریكا لە بنكە سەربازییەكان تەنها بۆ بۆنە سەرەتایی و فەرمییەكان سنووردارە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند كە هێزەكانیان لە عێراق ڕووبەڕووی 10 هێرشی مووشەكی بوونەتەوە.
باڵیۆزخانەی واشنتۆن لە كوەیت: میلیشیایەكی عێراق هەڕەشەی كردنە ئامانجی بنكەكانی ئەمریكا لە كوێت دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.