Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:36

بریندارێكی تری ئاگره‌كه‌ی عه‌ربه‌ت گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

بریندارێكی تری ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می كارگه‌یه‌كی قیڕ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی عه‌ربه‌ت – سلێمانی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

سامان شێخ له‌تیف گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ ئه‌مشه‌و بریندارێكی تری ئاگر‌ی كارگه‌ قیڕه‌كه‌ی سه‌ر ڕێگه‌ی عه‌ربه‌ت – سلێمانی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ شوفێری بارهه‌ڵگره‌ و ناوی (سه‌میر ره‌شید) ته‌مه‌ن 43 ساڵه‌ و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌شه‌، له‌ ڕووداوی ئاگره‌كه‌دا ته‌واوی جه‌سته‌ی سووتابوو.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاگر له‌ كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نی له‌ كارگه‌یه‌كی قیڕ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی عه‌ربه‌ت – سلێمانی كه‌وته‌وه‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌.

جێی باسه‌ هه‌ر له‌ ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌دا شوفێرێكی تری بارهه‌ڵگر كه‌ ناوی (موزه‌فه‌ر نه‌بی) ته‌مه‌ن 31 ساڵ خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كه‌ڵه‌ك گیانی له‌ده‌ستدابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.