Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 13:28

ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلێكدا ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و چوارشه‌م لەسەر ڕێگه‌ی کەلار له‌ گوندی سەید خەلیل، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و دوو ماتۆڕسکیلدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و یه‌كێكی تریش بریندار بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و چواشه‌م ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگه‌ی کەلار له‌ گوندی سەید خەلیل ڕووی دا كه‌ پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون و دوو ماتۆڕسکیل بوو، به‌هۆیه‌وه‌ لێخوڕی هەردوو ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون.

ڕاشیگه‌یاند: هەردوو بریندارەکە كه‌ لەدایکبووی ساڵی (2002 و 2004)ن، گەیەنرانه‌ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، به‌ڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەسه‌ر هۆكاری ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.