چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌شێكی زۆر له وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا، دیارده‌ی مانگگیرانی نیمچه‌یی ڕوو بدات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگی پڕ ده‌چێته نێو سێبه‌ری زه‌وییه‌وه، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو مانگگیرانی نیمچه‌یی ڕوو ده‌دات و مانگ به ڕێژه‌ی 6% ده‌چێته نێو تاریكایی و سێبه‌ری زه‌وییه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان و عێراق مانگگیرانه‌كه له كاتژمێر 10:35ی شه‌وی شه‌ممه ده‌ست پێ ده‌كات و كاتژمێر 11:14 ده‌گاته لووتكه، هه‌روه‌ها له كاتژمێر 11:52ی هه‌مان شه‌و كۆتایی دێت.
ئه‌م مانگگیرانه نیمچه‌ییه ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان و عێراق ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌وروپاش ده‌گرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.