Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:52

پێشەوا هەورامانی: تاوەکوو ئەو ڕۆژەی هەرێمی کوردستان نەوتی خۆی دەفرۆشت فەرمانبەرانی ئەم ناڕەحەتییەی ئێستایان نەبینی

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکوو ئەو ڕۆژەش کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی خۆی فرۆشتووە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەم سەختی و ناڕەحەتییەیان نەبینی کە ئێستا ڕووبەڕوی بوونەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی 10ـی 2023 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەن و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەرۆکی حکوومەت ئەمڕۆش دووبارە تیمی حکوومەتی ڕاسپارد کە بەو پەڕی شەفافی و ئامادەییەوە هەماهەنگی بکەن لەگەڵ تیمی حکوومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەری کێشەکان و نەهێشتنی هیچ دوو دڵییەک لەلایان.

ڕاشیگەیاند: شاندی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی 30 لاپەڕەیی پێشکەش کردووە و ڕوون و شەفاف وەڵامی هەموو شتێکی تێدا دراوەتەوە و لە کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتیش لەگەڵ لێژنەی دارایی پەرلەمان 28 پرسیار وەڵامیان دراوەتەوە و هەندێک پەرلەمانتاری عێراق گوتوویانە ئێمە پێشتر نەمانزانیوە بابەتەکان بەمجۆرەن.

پێشەوا هەورامانی جەخت دەکاتەوە کە "دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی دەستووری حکوومەتی فیدراڵە وەک هەموو ناوچەیەکی دیکەی عێراق خەرجی بکات و مووچە لە هەموو پرسێکی دیکە جیابکرێتەوە و وەک بارمتەیەکی سیاسی مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، تاوەکوو ئەو ڕۆژەش کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی خۆی فرۆشتووە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەم سەختی و ناڕەحەتییەیان نەبینی کە ئێستا ڕووبەڕوی بوونەتەوە."

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیشە یاری سیاسی بەم بابەتە نەکەن و یەکدەنگ و یەکهەڵوێست داوای مافی میللەتەکەمان بکەن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.