حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا له شاری سلێمانی 416 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیكراو و گیراوی سیاسی دابه‌ش بكرێت، بڕیاریشه به‌م زووانه له هه‌ولێر و دهۆكیش زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: لە كۆى (1100) زيندانیكراو و گيراوى سياسى كە له سنوورى شارەوانى سلێمانى لەلايەن ئەنجوومەنى وەزيران فەرمانى پێدانى زەويان بۆ دەرچووە، تەنیا ئەو (416) کەسە كارى وردبينى مامەڵەيان تەواو بووە، به‌مه‌ش ئه‌م كه‌سانه زه‌وی نیشته‌جێبوونیان پێ ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به زیندانیكراو و گیراوه سیاسییه‌كانی تر، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێويسته ئه‌وانه‌ی كه ماونەتەوە دەست بەمامەڵەكانيان بكەن بۆ وەرگرتنی زەوى.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئەوانەش کە تا ئێستا فەرمانی وەرگرتنی زەویان نییە، وەزارەتمان لە هەوڵدايە بۆدابینكردنى زەوى له پارێزگاى هەولێر و دهۆك بۆیان.
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەو (416) زیندانیکراو و گیراوە سیاسییانەی کە ناوەکانیان ڕاگەیەندراوە، پێويسته ڕۆژى پێنجشەم رێکەوتی 26/11/2023 لە كاتژمێر (9)ی بەیانی لە هۆڵى ڕۆشنبيرى لە شاری سلێمانی ئامادەبن بۆ كارى تيروپشك و پێدانى زەوی بۆيان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەوە.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه لیستی ئه‌و 416 زیندانیكراو و گیراوی سیاسییه كه زه‌وییان پێ ده‌درێت:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.