سەرچاوەكان ئەمڕۆ چوارشەممە بە سی ئێن ئێنیان ڕاگەیاندووە، بەرپرسانی سەربازی ئەمەریكا هەوڵدەدەن ئیسرائیل دووربخەنەوە لەو جۆرە شەڕی شارانەی كە ئەمریكا لە كاتی جەنگی عێراقدا بەشداریی كرد.
ڕاوێژكارە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ئیسرائیل ئاماژە بەو وانانە دەكەن كە لە شەڕی فەللوجە لە ساڵی 2004دا فێری بوون، كە یەكێك بوو لە خوێناویترین شەڕەكانی عێراق.
ڕاوێژكارە سەربازییەكانی ئەمریكا داوا لە ئیسرائیلییەكان دەكەن كە تێكەڵەیەك لە هێرشی ئاسمانی ورد و ئۆپەراسیۆنی تایبەت بەكاربهێنن، نەك هێرشێكی زەمینی بەرفراوان بۆ سەر غەززە، هێرشێك كە ڕەنگە بارمتەكان و خەڵكی مەدەنی بخاتە مەترسییەوە و گرژییەكانی ناوچەكە زیاتر هەڵبگیرسێنێت.
هەروەها ڕاوێژكارە ئەمریكییەكان پشت بەو ستراتیژانە دەبەستن كە لە كاتی ئەو شەڕەدا داڕێژراون كە هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا دەستیپێكرد بۆ وەرگرتنەوەی شاری موسڵی عێراق لە دەستی داعش، كە زیاتر پشتی بە هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بەستبوو.
بۆ گەیاندنی ئەم پەیامە، ئیدارەی جۆ بایدن ژەنەراڵێكی هێزی دەریایی نارد بۆ ئەوەی ئامۆژگاری سوپای ئیسرائیل بكات سەبارەت بە پلاندانان بۆ هێرشە تاكتیكییەكەی.
بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشكردووە، ژەنەڕاڵ جەیمس گلێن، فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی هێزی دەریایی، ئەزموونێكی بەرفراوانی هەیە لە شەڕی شارەكاندا لە عێراق، بەتایبەتی لە فەللوجە.
واشنتۆن ئامۆژگاری ئیسرائیل دەكات.. دوور بكەونەوە لەو شەڕەی لە فەللوجە بەسەرمان هات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.