لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی بەمەبەستی پاراستنی شەقامەکان و ئاسانکاری هاتوچۆ لە شاری سلێمانیدا، تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێکی قیرتاوکردنی کۆڵان و شەقامەکانی (گەڕەکی بەکرەجۆ)یان بەڕێوەبرد.
هەڵمەتی نۆژەن و قیرتاوکردنەوەی شەقامەکانی شاری سلێمانی بەردەوامی دەبێت بۆ قیرتاوکردنی شەقامەکان لە گەڕەک و شەقامە سەرەکییەکانی سەنتەری شار.
لە ماوەی ڕابردوودا ئەو هەڵمەتە لە چەند شوێنێکی تری شاری سلێمانیدا بەڕێوەچوو، لەمیانەیدا چەندین کۆڵان و شەقامی سەرەکی قیرتاو و نۆژەن کرانەوە.
سلێمانی.. هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان بەردەوام دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.