لەسەر بودجەی پرۆژە بەردەوامەكانی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەمەبەستی باشتركردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان پرۆژەیەكی گەورەی ئاو كە چەند شوێنێك لێی سوودمەند دەبن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر دەستیپێكرد.
گوژمەی پرۆژەكە بریتییە لە (٥۱۲٫٥۷٦٫٥٠٠) دینار و لەسەر بودجەی پرۆژە بەردەوامەكانی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابینكراوە، پێكهاتەكانی پرۆژەكە بریتین لە تۆڕی حەوزی پڕۆژەی قەندیل و حەوزی ئارمانجە لە کۆڕێ. هەروەها ئاوی گوندی هەبابان و تۆڕی ئاوی گەڕەکی برایەتی لە شاخۆلان.
ئەو پرۆژەیە پێکهاتووە لە درێژکردنەوەی تۆڕی ئاو لە جۆری پۆلی ئەسیلین بە تیرەی جیاواز و دروستکردنی حەوزی ئاو و لە ئێستادا پڕۆژەکە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و بە تەواوبوونی كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر باشتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لەو سنوورانە دەبێت.
بە گوژمەی 512 ملیۆن دینار پرۆژەكانی حەوزی پرۆژەی قەندیل و ئارمانجە لە كۆڕێ جێبەجێ دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.