Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:25

ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه‌ سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نباڕ بۆردومان كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و سێشه‌م جارێكی تر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباڕ كه‌ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی تێدایه‌، بۆردومان كرا.

میدیاكانی ئه‌نباڕ بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و سێشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا به‌ دوو مووشه‌كی جۆری گراد، سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار بۆردومان كرا.

تا ئێستاش ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ ئاخۆ به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كانی ئه‌مشه‌وی سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د قوربانی كه‌وتۆته‌وه‌ یاخود نا.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا ئه‌مه‌ پێنجه‌م جاره‌ سه‌ربازگه‌كه‌ بۆردومان ده‌كرێ و به‌هۆیه‌وه‌ قوربانیشی لێ كه‌وتبووه‌وه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق به‌رپرسیاره‌تی بۆردومانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی گرتبووه‌ ئه‌ستۆ و جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ بۆردومانه‌كانیان زۆر به‌ وردی ئه‌نجامداوه‌ و ئامانجه‌كانیشیان پێكاوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.