Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 23:33

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌ مافی‌ پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ سێشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ئايدن مه‌عرووف وه‌زيرى كاروبارى پێكهاته‌كان له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا هه‌ردوولا ده‌باره‌ى دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانيان له‌ هه‌رێمى كوردستان بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌. له‌مباره‌وه‌ ئايدن مه‌عرووف پوخته‌يه‌كى دەربارەی چه‌ند لايه‌نێكى په‌يوه‌نديدار به‌ دۆخى پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌يى و ئايينیه‌كان و ئاماده‌يى و ڕۆڵيان له‌ ژيانى سياسى و كارگێڕيى وڵاتدا‌، خسته‌ ڕوو.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ پێويستيى پاراستنى مافى پێكهاته‌كان و فراوانكردن و بره‌ودانى به‌رده‌وام به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يی، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ميشه‌ به‌ وڵاتى هه‌مووان و لانه‌يه‌كى ئارام بۆ ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى دمێنێته‌وه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى له مۆزاييكى ئایین و نه‌ته‌وه‌کان ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.