ئه‌مرۆ سێشه‌م ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر خانه‌یه‌كی نوێی چاودێری بە ساڵاچووانی له شاری هه‌ولێر بەسەرکردەوه كه بڕیاره به‌مزووانه بكرێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن دروستكراوه.
خانەکە كه به‌ناوی شێخ باز بەرزنجی بۆ چاودێری به‌ساڵاچووانه، پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت "خانه‌كه بەشێوەیەکی مۆدێرن لەسەر رێکترین شێواز و ستاندەردی جیهانی دروستکراوە و تێدا موراعاتی سایکۆلۆژی بەساڵاچووان کراوە، بە جۆرێک ژوورەکانی نووستن و پشوودان و خواردن و تا دەگاتە هۆڵی وەرزشکردن بە دیزاینی سەرنجڕاکێش بونیاد نراوە کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە".
له خانه‌كه‌دا خزمه‌تگوزاری هاوچەشنی ماڵ پێشكه‌ش به به‌ساڵاچووان ده‌كرێت و جێگه‌ی نووستن و دابینكردنی خواردن و خواردنه‌وه و ته‌له‌فزیۆن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابین كراوه و له رووی مرۆییه‌وه ئه‌وانه له‌خۆ ده‌گرێت كه به‌هۆی بارودۆخی جیاجیاوه توانای كار و بژێوی و خه‌رجی خۆیان نییه له خانه‌كه پشكنینیان بۆ ده‌كرێ و پێداویستی ته‌ندروستیان بۆ دابین ده‌كرێت.
پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌كه ئه‌م خانه‌ی چاودێری به‌ساڵاچووانه لەم نزیکانە دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.