Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:20

كۆمیسیۆن : هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پشتڕاستی كردەوە كە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كاریگەری لەسەر ڕووداوەكانی ناوچەكە نابێت و لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
عیماد جەمیل ،سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: ڕووداو و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عەرەبی، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە پرسی فەلەستین و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، كاریگەری لەسەر ئەو وادەیە نابێت كە بۆ  هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاریكراوە.
جەمیل دەشڵێت،  كۆمسیۆن و گەلی عێراق لە سەردەمی تیرۆر و شەڕ و تایفەگەری هەڵبژاردنەكانیان بەڕێوەبردووە. 
جەختیشی كردەوە كە ئەوەی لە ئاستی ئەمنیدا لە ناوخۆ و دەرەوە ڕوودەدات تەحەدایەكی گەورەیە"، سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكرد ،شتەكان لە عێراق بەشێوەیەكی ئەرێنی بەرەوپێش دەچن و هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر هەڵبژاردن نییە.
وا بڕیارە لە 18-12-2023، لە 15 پارێزگای عێراق هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەبێ هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.