Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:28

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدانی قەرەچووخ دەكات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 2023/10/24 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خانەوادەی هەردوو شەهید قەهار جەوهەر قەهار و هاوڕێ جەوهەر ڕەحمان كە ڕۆژی یەكشەممە لە چیای قەرەچووخ لە سنووری مەخموور شەهید بوون، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی پێشكەش بە خانەوادەی هەردوو شەهید و كەسوكاریان كرد و هاوسۆزی و هاوخەمی لەگەڵیاندا دەربڕی.
نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی شەهیدان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت. 
لای خۆیانەوە خانەوادەی هەردوو شەهید، سوپاس و پێزانینیی خۆیان و كەسوكاریان بۆ پەیوەندی و هاوخەمی و هاوسۆزیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپات کرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.