Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:20

ژمارەی كوژراوانی فەلەستینییەكان بۆ 5 هەزار و 300 كەس بەرزبووەتەوە

کوردستان TV
100%

لە 19 ڕۆژی شەڕی ئیسرائیل و غەززە و لەگەڵ بەردەوامی بۆردومانی توندی ئیسرائیل، ژمارەی كوژراوانی فەلەستنییەكان لە بەرزبوونەوە بەردەوامە .
لەوبارەیوە ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی، وەفا بڵاویكردەوە، ژمارەی كوژراوانی فەلەستینی بۆ زیاتر لە پێنج هەزار و 87 كەس بەرزبووەتەوە.
 هەروەها گوتی: زیاتر لە 15 هەزار و 273 هاووڵاتی بە برینداری جۆراوجۆر بریندار بوون كە زۆرینەیان منداڵ و ژن و بەساڵاچوو بوون.
هەروەها گوتیشی: نزیكەی هەزار و 500 هاووڵاتی هێشتا لە ژێر داروپەردووی خانووەكان ماونەتەوە كە 630 منداڵیان تێدایە.
لەلایەكی دیكەوە تەلەفزیۆنی فەلەستین ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی ئێستا لەگەڵ ئیسرائیل ژمارەی گیانلەدەستدان لە كەرتی غەززە بۆ پێنج هەزار و 300 كەس بەرزبووەتەوە، تەلەفزیۆنەكە ئاماژەی بەوە شكردووە كە ژمارەی بریندارەكان گەیشتووەتە 18 هەزار كەس.
هاوكات ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقساوە هەزار و 400 كەس بەهۆی تەقەی فەلەستینییەكانەوە كوژراون و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج هەزار كەس.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.