Erbil 12°C شەممە 02 تشرینی دووەم 05:30

سەرۆكی فەرەنسا گەیشتە تەلئەبیب

کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە تەلئەبیب بۆ دەربڕینی "هاوسۆزی تەواو"ی فەرەنسا لەگەڵ ئیسرائیل دوای هێرشەكەی حەماس لە 7ی ئۆكتۆبەر.
بڕیارە ماكرۆن لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆك كۆماری ئیسرائیل و بێنی گانتز و یایر لاپید سەركردە ناوەندگەرەكانی ئۆپۆزسیۆن كۆببێتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەلیزە ڕایگەیاندووە، سەرۆكی فەرەنسا داوای "پاراستنی ژیانی خەڵكی مەدەنی" لە غەززەش دەكات .
بە تایبەتی داوای " ئاگربەستی مرۆیی" دەكات بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت هاوكارییەكان بگاتە كەرتی غەززە ، هەروەها داوای ئازادكردنی ئەو بارمتانە دەكات كە لەلایەن حەماسەوە دەست بەسەر كراون.
وابڕیاریشە ماكرۆن لە تەلئەبیب لەگەڵ بنەماڵەی خەڵكی فەرەنسی-ئیسرائیلی كۆببێتەوە كە لە هێرشەكەدا كوژراون یان لەلایەن حەماسەوە لە غەززە بە بارمتە گیراون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.