ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شارۆچكه‌ی حاجیاوا كچێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك كه به هه‌ڵه له‌لایه‌ن منداڵێكی تری كه‌سوكارییه‌وه ته‌قێنرابوو، گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌م بریندارێکی منداڵیان هێنایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوی (س، ع، آ) تەمەن 9 ساڵ لە ڕەگەزی مێ دانیشتووی گەڕەکی دابان له شارۆچكه‌ی حاجیاوا کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەبوو، لەبەر سەختی برینەکەی بەڕێ کرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه لە ڕێگه بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
ڕاشیگه‌یاند: لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی ڕانیە په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە، بەگوێرەی گوتەی کەسوکاری کاتێک کچەکە لەگەڵ چەند منداڵێکی تر لە ماڵی باپیری بووە لە گەڕەکی کێوەڕەش له ڕانیە، لەو کاتەدا یەکێک لە منداڵەکان دەستکاری چەکی کردووە فیشەک بەر کچەکە کەوتووە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای گەیشتنی تیمی بەڵگەکانی تاوانی ڕاپەڕین بۆ شوێنی ڕووداوەکە، لە شوێنی ڕووداوەکە دەست گیرا بەسەر چەکێکی کلاشنکۆف لەگەڵ دوو قەوانی تەقیودا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.