Erbil 18°C شەممە 02 تشرینی دووەم 05:26

مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو شه‌هیدی ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێی چیای قه‌ره‌چووغ له‌ سنووری مه‌خموور كرد.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو شەهیدی پێشمەرگەی قارەمان (عەقید قەهار جەوهەر قەهار) و (هاوڕی جەوهەر ڕەحمان) دەکەم و هاوخەمیانم کە بە داخەوە دوێنێ لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە مەخموور شەهید بوون".

مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند "خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بەهەمووان ببەخشێت".

سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان لە سوپای عێراقیش دەکەم و گیانیان شاد بێت و جێگەیان بەهەشت بێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.