توركیا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه به فه‌رمانی سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و به‌رپرسانی تری بزووتنه‌وه‌كه‌یان له وڵاته‌كه‌یان ده‌ركردبێت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسانی تری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی به فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا بڵاو ده‌كرێنه‌وه دوورن له ڕاستییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رتاپای ئه‌م هه‌واڵانه درۆ و دوورن له ڕاستییه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ به هه‌واڵی ناڕاست مه‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌ند میدیایه‌كی جیهانی بڵاویان كردبووه‌وه كه له رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌وه ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسانی تری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی به فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له خاكی توركیا ده‌ركراون.
ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له وڵاتی قه‌ته‌ڕ و توركیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.