Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:06

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى پاكستان دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد و سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ باڵيۆزى پاكستان كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى پاكستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا.

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ـی 10ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى، باڵيۆزى پاكستان كرد بۆ ماڵئاوايى و كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق.

نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ باڵيۆزى پاكستان كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى پاكستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌، باڵيۆزى پاكستان، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى، هيواى به‌ره‌وپێشچوونى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خواست.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، باس له‌ دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.