Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:09

ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بریندارانی شەڕی چیای قەرەچووغی بەسەرکردەوە

کوردستان TV
100%

بە نوێنەرایەتیی سەرۆکایەتیی ئەرکان ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بریندارانی شەڕی چیای قەرەچووغی بەسەرکردەوە و ئامادەیی وەزارەتی بۆ هەموو هاوکاری و کارئاسانییەک لەپێناو باشترکردنی دۆخی برینداران و چارەسەرکردنیان نیشان دا.

ئەمڕۆ 23ـی 10ـی 2023 لیوا بەشدار عەبدوڵا ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە یاوەری لیوا ڕوکن یوسف مامک بەڕێوەبەری بنکەی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەت و عەمید عاسف سەبری بەڕێوەبەری کارمەندانی وەزارەت سەردانی بریندارانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە نەخۆشخانە کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەو بەسەرکردنەوەیەدا ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە نوێنەرایەتی سەرۆکایەتی ئەرکان و وەزارەتی پێشمەرگە، بریندارانی شەڕەکەی ڕۆژی ڕابردووی چیای قەرەچووغی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی بریندارانی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ خواستن.

ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیی وەزارەتیشی بۆ هەموو هاوکاری و کارئاسانییەک لەپێناو باشترکردنی دۆخی برینداران و چارەسەرکردنیان بە پێی پێویست نیشان دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.