Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:43

پێشەوا هەورامانی: سەرۆکی حکوومەت پێداگیری لەسەر دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی جوتیاران دەکات

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەناردەکردنی بەرهەمی پەتاتەی کوردستان بۆ وڵاتی سعوودییە ڕایگەیاند، لە دیدارەکانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ دنیای دەرەوە یەکێک لە باسە گرنگەکان کە پێداگیری لەسەر دەکات دۆزینەوەی ڕێگە و میکانیزم و بازاڕە بۆ بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 10ـی 2023 بڕی 100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی وڵاتی سعوودییە کرا، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە پاڵپشتی کەرتی کشتوکاڵ و ناردنە دەرەوەی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداگیرە لەسەر ئەوەی هەرێمی کوردستان سەرچاوەی جیاوازی داهاتی هەبێت و برەوپێدان و گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە سەرەکیترین ئامانجەکانییەتی.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە لە دیدارەکانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ دنیای دەرەوە، یەکێک لە باسە گرنگەکان پێداگیری لەسەر دەکات دۆزینەوەی ڕێگە و میکانیزم و بازاڕە بۆ بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی بۆ چەند هێندەی ئاستی خۆی زیادی کردووە، بە هۆی چاکیی بەرهەمەکەشەوە خواستێكی زۆری لەسەرە ئەمە جگە لەوەی لەلایەن براندە جیهانییەکانیشەوە برەوێکی زۆری پەیدا کردووە، ئەمڕۆش بڕی 100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی وڵاتی سعوودییە کرا.

یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران لە بازاڕە جیهانییەکاندا، هەناردەکردنی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بووە بۆ وڵاتانی جیهان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.