Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:27

نێچيرڤان بارزانى و کونسوڵی ئەمریکا جه‌خت له‌ پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان دەکەنەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەکەنەوە.

نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ـی 10ـی 2023 له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مارك سترۆ كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، لەبارەی دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌ و ڕووداوه‌كانى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا نيگه‌رانيى خۆيان له‌ ئه‌گه‌ر و مه‌ترسيى فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كان و لێكه‌وته‌كانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕى و جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌ره‌ده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.