بەڕێوەبەری هۆبەی مانگی سووری میسر لە سینا، خەلیل زیاد ڕایگەیاند، "یەکەم کاروانی یارمەتییەکانی مرۆیی کە لە دەروازەی سنووری ڕەفەحەوە چووە ناو غەززە، پێکهاتووە لە 20 بارهەڵگر".
خەلیل زیاد بەڕێوەبەری هۆبەی مانگی سووری میسر لە لێدوانێکدا بۆ كهناڵهكانی راگهیاند وتی، دەروازەی سنووری ڕەفەح بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە، بە شێوەیەکی کاتی کراوەتەوە.
زیاد وێڕای ئاماژەدان بەوە کە یەکەم کاروانی یارمەتییەکان پێکهاتووە لە 20 بارهەڵگر، گوتی، "زۆربەی پێداویستییەکان یارمەتییە سەرەتاییەکانی پزیشکی بوون".
فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە، "یارمەتی سەرەتاییەکانی مرۆیی" کە لە لایەن ئاژانسی فریاکەوتنی ئاوارە فەڵەستینییەکان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNRWA) ئامادە کراوە، لە ڕێگەی دەروازەی سنووری میسرەوە گەیشتووەتە ناو غەززە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.