Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:30

سێ تۆمەتبار كه‌ له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا 52 ملیۆن دیناریان له‌ هاووڵاتییه‌ك سه‌ندبوو دەستگیركران

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات سێ تۆمەباریان دەستگیركرد كە لەڕێگەی‌ یارییە ئەلكتۆنییەكانەوە لەژێر فشارو هەڕەشەدا 52 ملیۆن دینارییان لە هاووڵاتییەك سەندووە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ی10ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای‌ ئەوەی‌ هاووڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كەبڕێك پارە لەناو ماڵەكەیدا دیار نەماوە، مەفرەزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەسپێكرد، سەرەنجام دەركەوت كە باندێكی‌ سێ كەسی لەژێر فشارو هەڕەشەدا یەكێك لەئەندامانی‌ ئەو ماڵە كە نەوجەوانە ناچاریانكردووە كەبڕی 52 ملیۆن دیناریان لەماوەی‌ دوو ساڵدا پێبدات، دواتر داوای‌ برێك پارەی‌ تریان لێكردووەو ناوی‌ هێزە ئەمنییەكانیان بەكارهێناوە بۆ ترساندنی‌.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و‌ لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانی‌ پۆلیس ، توانرا لەلایەن نوسینگەی‌ كوردساتی‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوانەوە سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوە دەستگیربكرێن كەوەك باند كارییان كردوەو لەكاتی‌ دەستگیردنیشیاندا دەستیگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بێ سەرەتا و لاپتۆپێك و چەند موبایلێك.
لە ئێستادا تۆمەتباران :أ،  س ، أ، ب ، د،ع،أ ، ح، ح، بە بڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 452 لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.