Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 03:56

ڤیدیۆ: شه‌وی ڕابردوو ئۆتۆمبێل له‌ ئافره‌تێك ده‌دات

کوردستان TV
100%

شه‌وی ڕابردوو له‌ شه‌قامێكی سنووری شارۆچكه‌ی خه‌بات ئۆتۆمبێل له‌ ئافره‌تێك ده‌دات و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت.

رائید بێباك مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی خه‌بات به‌ (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گشتی نێوان خه‌بات و كه‌ڵه‌ك له‌ نزیك قایمقامییه‌تی شارۆچه‌كی خه‌بات، ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا به‌ ئافره‌تێك.

ڕاشیگه‌یاند: چه‌ند ئافره‌تێكی تر به‌نیازی په‌ڕینه‌وه‌ بوون له‌ شه‌قامه‌كه‌، به‌ڵام به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێ خۆی كێشا به‌ یه‌كێك له‌ ئافره‌ته‌كان.

سه‌باره‌ت به‌ باری ته‌ندروستی ئافره‌ته‌كه‌، رائید بێباك مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ باری ته‌ندروستی جێگیره‌ و بۆ چاره‌سه‌ری گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له‌ شاری هه‌ولێر.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی یاسای هاتوچۆی ئێستا شوفێره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

خه‌بات / سالار نامیق

ڤیدیۆ: دیمه‌نی خۆكێشانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ ئافره‌ته‌كه‌:-

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.