Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:00

بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاوای ئه‌نباڕ بۆردومان كرا

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای ئه‌نباڕ ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كه‌ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی تێدایه‌ له‌ رۆژئاوای پارێزگاكه‌یان بۆردومان كراوه‌، لای خۆشییه‌وه‌ مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ڕایانگه‌یاند كه‌ بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌ مووشه‌كی جۆری گراد ئه‌نجامدراوه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه‌ شوێنی بۆردومانه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن و چه‌ند مووشه‌كێكیش پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌كرابوون بۆ بوردومانی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاوای عێراق ئه‌نجامداوه‌‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌یان به‌ وردی ئه‌نجامداوه‌ و ئامانجه‌كانیشیان پێكاوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ چوارشه‌میش به‌ درۆن هێرشكرابووه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ‌و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند سه‌ربازێك بریندار ببوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.