Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:04

كه‌شناسی: تا سبه‌ی پڕووشكه‌باران به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م تا سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی پڕووشكه‌باران له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: نمەباران لە ناوچەکانى باکور تا ئه‌مشه‌و نیوەشەو بەردەوام دەبێت، پاشان تابەرەبانى سبەى هه‌ینی ئەگەرى پڕووشکەباران هەیە بەتایبەت لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک ناوچەى گەرمیان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌:-

هەولێر دلۆپ دلۆپ

پیرمام 0.4 ملم

سلێمانى 2.0 ملم

چەمچەماڵ 1.3 ملم

دهۆک 0.8 ملم

زاخۆ 0.6 ملم

ئاکرێ 0.2 ملم

ئامێدى 4.6 ملم

بامەرنێ 5.2 ملم

باتوفە 5.6 ملم

سیدەکان 2.4 ملم

بارزان 3.4 ملم

حاجى ئۆمەران 4.8 ملم

کانى ماسى 12.2 ملم

مانگیش 3.6 ملم

سۆران 0.6 ملم

کەرکووک 0.4 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.