وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ژماره‌ی كوژرانی هاووڵاتییانی له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین ڕاگه‌یاند.
ئان كلێر لۆگندهر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گوتی: ژماره‌ی كوژرانی هاووڵاتییانی فڕه‌نسی له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین بۆ 28 كه‌س به‌رز بۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستاش چاره‌نووسی حه‌وت هاووڵاتی تری فڕه‌نسی دیار نییه و هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین وه‌ك بارمته براونه‌ته غه‌ززه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی فڕه‌نسا پێی وایه ئیسڕائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگریی له خۆی بكات له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی مافی مرۆڤ و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له هه‌مان كاتیش‌دا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا داواشی له هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستینی كرد دوور بكه‌ونه‌وه له ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخه‌كه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه داوایان كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌و بۆردومانه بكرێت كه شه‌وی سێشه‌می ڕابردوو كرایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری غه‌ززه كه به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین 471 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.