بەشی پێشبینی ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.....
ئەمڕۆ پێنج شەممە 19– 10- 2023
كەش/ ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەكان نمە باران دەبارێت ,لەناوچەكانی پارێزگای دهۆك كاریگەری دابارین زیاتر دەبێت , لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم هەندێ كات بەشێوەی تاوە باران و بروسكە دەبێت. ئەگەری تۆزێكی سووك هەیە لەناوچەكانی باشووری هەرێم.لەكاتەكانی شەودا كەشەكە جێگیر دەبێتەوە..
خێرایی با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا بۆ باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەگشتی كەمێك نزم دەبێتەوە ,وە لە ناوچە شاخاوییەكان زیاترنزم دەبێتەوە (3-4 ) پلە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت. لەكات و شوێنی دابارین لەنێوان (5-6 )كم دەبێت
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 20– 10- 2023
كەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەلە هەور دەبێت .
خێرایی با / لەسەرخۆ ( 10 – 15) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبیتەوە بە (2-3 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆك : 25 پلەی سیلیزی
كەركوك : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 30 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 19- 10 - 2023
كەشناسی: لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەكاندا نمە باران دەبارێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.