Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 15:56

جووەكانی ئەمریكا داوای كۆتاییهێنانی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەكەن

کوردستان TV
100%

خۆپیشاندەرانی جوولەكە لەناو بینای ئۆفیسی كانۆن هاوس لە كاپیتوڵ هێل لە واشنتۆن ناڕەزایەتییان سەبارەت بە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەربڕی.
بە خۆپیشاندانی بەرفراوان لەلایەن كۆمەڵێك جوولەكەوە لە دەرەوە و ناو بینای كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ داوای كۆتاییهێنان بە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ناوی ڕێكخراوی “دەنگی جوولەكەكان بۆ ئاشتی” (JVP) لە نێوەندە عەرەبییەكان و ئەمریكادا دەنگی دایەوە.
ڕێكخراوی دەنگی جوولەكەكان بۆ ئاشتی دەڵێن: ڕەتدەكەینەوە سەیری جینۆسایدكردنی حكومەتی ئیسرائیل بكەین لە دژی فەلەستینییەكان لە غەززە.
ڕێكخراوەكە دەشڵێت: ڕیشەی توندوتیژییەكان ستەمكارییە و ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بە ناوی خۆمانەوە بڵێین نەخێر، هەروەها توانای ئەوەمان هەیە كە دڕندەیی بەردەوامی دژ بە فەلەستینییەكان ڕابگرین.
دوێنێ چوارشەممە، ڕێكخراوی دەنگی جوولەكەكان بۆ ئاشتی ناڕەزایەتییەكی بەرفراوانی لە بەردەم بینای كاپیتوڵ ڕێكخست، هەروەها لانیكەم 100 خۆپیشاندەر چوونە ناو باڵەخانەیەكی سەر بە كۆنگرێس بۆ داواكردن  لە نوێنەران و ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەوەی ڕێكەوتنێك بۆ ڕاگرتنی شەر لە غەززە بكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.