بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سێرگی لاڤرۆڤ ،وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، مەترسییەكی زۆر جددی هەیە كە ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل بگۆڕێت بۆ شەڕێكی ناوچەیی.
لاڤرۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند : رووسیا سەبارەت بە گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ توركیا لە پەیوەندیدایە.
هەروەها گوتی: ئێمە تێبینی ئەو هەوڵانە دەكەین كە هەموو شتێك بخەینە ئەستۆی ئێران و بە تەواوی بە ئیستفزازی دەزانین.
گوتیشی: من پێم وایە سەركردایەتی ئێران هەڵوێستێكی تاڕادەیەك بەرپرسیارانە و هاوسەنگ دەگرنەبەر و داوای پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی ئەم ململانێیە بۆ هەموو ناوچەكە و وڵاتانی دراوسێ دەكات.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشكرد،پەیوەندییەكانی نێوان ڕووسیا و كۆریای باكوور گەیشتووەتە ئاستێكی "نوێ و چۆنایەتی ستراتیژی".
رووسیا هۆشداری لە فراوانبوونی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.