فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كوژرانی دوو تیرۆریستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی له بۆسه‌یه‌كدا له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوی كرده‌وه: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری له بۆسه‌یه‌كدا له ناوچه‌ی وادی شای له سنووری پارێزگای توانرا دوو تیرۆریستی داعش له‌ناو ببرێن.
بڵاویشی كرده‌وه: له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كاندا تیرۆریستێكی داعش كوژرا و ئه‌وی تریش پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی پێدا ته‌قییه‌وه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه له بۆسه‌كه‌دا هیچ ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌بوونه قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.