بەشی پێشبینی ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.....
ئەمڕۆ چوار شەممە 18– 10- 2023
كەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
خێرایی با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 19– 10- 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لە ناوچە شاخاوییەكان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم و هەندێك ناوچەی پارێزگای دهۆك .
خێرایی با / مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8– 10 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما/ بەگشتی نزیك دەبیتەوە جگە لە پارێزگای دهۆك كەمێك نزم دەبێتەوە بەبەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆك : 27 پلەی سیلیزی
كەركوك : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 18- 10 - 2023
كەشناسی: باران لەناوچە شاخاوییەكان دەبارێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.