ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ چوارشەممە دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەیەك دەدات كە لەلایەن بەرازیلەوە داڕێژراوە و تیایدا داوای ئاگربەستی مرۆیی لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ڕێگەدان بە گەیشتن بە یارمەتییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە دەكات.
هەروەها دیپلۆماتكاران ڕایانگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت ئەنجومەنەكە، لەسەر داوای ئیمارات و ڕووسیا، بۆردومانكردنی شەوی رابردوویی نەخۆشخانەیەك لە غەززە تاوتوێ بكات،كە بووە هۆی كوژرانی سەدان كەس.
ڕیاز مەنسور، نوێنەری فەلەستینی لە نەتەوە یەكگرتووەكان، هێزەكانی ئیسرائیلی لە "كۆمەڵكوژی" نەخۆشخانەكە بە بەرپرسیار زانی و داوای ئاگربەستی دەستبەجێی كرد.
هاوكات نوێنەری ئیسرائیل لەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە، گیلاد ئەردان، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا بزووتنەوەی "جیهادی ئیسلامی"ی بە بەرپرسیار زانی لە بۆردومانی نەخۆشخانەكە.
لای خۆیەوە بزووتنەوەی حەماس ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە،ئاژانسی ڕۆیتەرز-یش نەیتوانی بە شێوەیەكی سەربەخۆ پشتڕاستی بكاتەوە كە كێ بەرپرسیارە لە هێرشەكە.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەك سەبارەت بە غەززە دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.