Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 17:13

سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و جەختی لە پێویستی و هەماهەنگیی بەردەوامی لەنێوان فەرمانگە تەندروستییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی 10ـی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، سوودانی ئاماژەی بە گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی لەپێشینەی کارەکانی حکوومەت دا، بەمەبەستی پێشخستنی و پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزاریی چارەسەری و پزیشکییەکان کە پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.

سەرۆک وەزیران جەختیشی لە پێویستیی هەماهەنگی بەردەوام لەنێوان بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، کە بەشداریی لە یەکخستنی کار و هەوڵە تەندروستییەکان دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ هاووڵاتییان.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا، لەمبارەیەوە د. سەرکار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە دا کە سەردانەکە بەمەبەستی دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی حاکیمە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تەندروستی و خزمەتگوزاری تەندروستی ئاوارە و پەناهەندەکان و پڕۆژەکانی نیشتمانی نێودەوڵەتی لە بواری تەندروستی و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە خزمەتگوزاری تەندروستی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.