Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:28

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 10/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری بە پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان داوە و کاریکردووە لە پێناو پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی و نەهێشتنی کێشە و ئاستەنگەکان لەبەردەم وەبەرهێناندا. جەختیشی لەوە کردەوە کە تا ئێستا هەنگاوی باش بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان نراون، بەڵام ئامانجمان ئەوەیە هەنگاوی زیاتر لەم بوارەدا بنێین.
سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری کاراکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەتایبەتی خزمەتگوزاریی دارایی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە هاوکار و یارمەتیدەر و هەماهەنگکار بوون لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش بە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیارو تێبینی و سەرنج و پێشنیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە کە بە ئامانجی زیاتر برەودان بە پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان خرانەڕوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.