جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی “X” (تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە سەردانی ئیسرائیل دەكەم بۆ هاوكاریكردنیان لە رووبەربوونەوەی حەماسدا.
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ڕۆژی سێشەممە، سەردانی سبەی چوارشەممەی جۆ بایدن-ی ، سەرۆكی ئەمریكای بۆ ئیسرائیل پشتڕاستكردەوە و ئاماژەی بە ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئیسرائیل كرد سەبارەت بە پلانی ناردنی هاوكاری بۆ كەرتی غەززە.
بلینكن جەختی لەوە كردەوە كە بایدن بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی نزیك لەگەڵ هاوبەشە ئیسرائیلییەكان بۆ ئازادكردنی ئەو زیندانیانەی كە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئیسرائیل ڕێككەوتین پلانێك دابڕێژین كە ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی هاوكارییە مرۆییەكان دەدات تەنها بۆ خەڵكی مەدەنی غەززە.
هەروەها بلینكن هۆشداریی دایە حەماس لە هەوڵدان بۆ ڕێگریكردن یان دەستبەسەرداگرتنی هاوكارییەكان بۆ گەیشتن بە هاووڵاتیانی مەدەنی.
سەرۆكی ئەمریكا سەردانی ئیسرائیل دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.