Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:17

بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین به‌ڕێوه‌یه‌

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین دروست ده‌بێت و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایه‌گه‌یاند: سەرەتا کاریگەری ئەو بارانەی ناوچەکانی باکوری ھەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە کاتەکانی داھاتوودا کۆتایی پێ دێت و کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: سبەی سێشەم ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، هه‌روه‌ها لە ئەنجامی مانەوەی کاریگەریی بارستە ھەوای فێنک پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دووشه‌م بەرێژەی 1 پلە نزمتر دەبێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دووسبەی چوارشەم کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دیکە لە باکورەوە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ دەبێتەوە و ئەگەری دەستپێکردنەوەی نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی باکوری پارێزگای دھۆک دەبێت، بۆ رۆژی پێنجشەمەش کاریگەرییەکانی زیاتر دەردەکەوێت و پێشبینی کەشێکی زستانەیی و بارانێکی مامناوەند و باش دەکرێت لە سنووری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین، ھاوکات له‌گه‌ڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما.

ئاراس جه‌بار گوتیشی: لە ئەگەری ڕوونەدانی گۆڕانکاریدا، بەھەمانشێوەی ماوەکانی ڕابردوو کاریگەری ئەم بارانە لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکووک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر و ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان لاواز دەبێت و ئەگەری بارانێکی کەم لە ھەندێ ناوچەدا دەبێت.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ شه‌پۆڵه‌كه‌ تا کاتەکانی بەیانی رۆژی ھەینی داهاتوو کاریگەرییه‌كانی لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە و دواتر کۆتایی پێ دێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.