گهوره هونهرمهندی كورد " د. هاوڕێ زەنگەنە" خهڵاتی (ئهرگولا فۆن گرومباخ)ی له شاری میونشینی ئهڵمانیا پێبهخشرا.
بهم بۆنهیهوه بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز بایی له د. هاوڕێ زەنگەنە دهكات .
بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی (ئەرگولا فۆن گرومباخ) لە شاری میونشینی ئەڵمانیا، پیرۆزباییەکی گەرمت لێدەکەین و هیوادارین ئەو بەرهەم و داهێنانەتان لە خزمەت هونەر و کوولتوری کوردی و فەرهەنگی فرەیی کوردستانیی بێت و پرۆژەیەکی دیکە بێت بۆ ناساندنی کولتوور و ڕەسەنایەتی کۆمەڵگەی کوردستانیی بە جیهان.
بێگومان ئەو ڕێزلێنانە گرنگی و بایەخی خۆی هەیە و دەکرێ بواری هونەر و شانۆ ڕۆلێکی پیرۆز و بونیادنەرانە ببینن لە پێشکەوتنی کۆمەڵگە و گۆڕانکارییەکان لە رووی پەروەردە و هۆشیاری هونەری و ڕۆشنبیری و پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکاندا.
دووبارە پیرۆز بێت ئەو خەڵاتە و بە ئومێدی بەرهەم و پڕۆژەی نوێتر..
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
هونهرمهندێكی كورد خهڵاتێكی جیهانی وهردهگرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.