دوای ئەوەی دەنگۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی لەنێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین بڵاوکرایەوە، ئیسرائیل و غەززە ئەو دەنگۆیە ڕەت دەکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 10ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێکدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هەر جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لەگەڵ حەماس بەمەبەستی دەرچوونی بیانییەکان لە کەرتی غەززە و یان گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ باشووری کەرتی غەززە نییە.
ڕاشیگەیاند: بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری ڕەفەح هیچ پەیوەندییەکیان لە میسرەوە پێ نەگەیشتووە.
هاوکات سەلامە مەعروف، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: لە ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل زۆر شت بڵاو دەکرێتەوە کە بنەمایان نییە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ دەنگۆی کردنەوەی دەروازەی سنووری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ چەند کاتژمێرێک بۆ دەرچوونی خەڵکی بیانی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بڵاو کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.