پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2023، ئاسمانی پارێزگاكان به گشتی له نێوان هه‌وری ته‌واو نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی تاوه باران کە لە ناوچە شاخاوویەکان کاریگەری بەهێزتر دەبێ، هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەل دەبێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەروەها لەئەنجامی بەرز بوونەوەی کەمێک خێرایی با ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز خۆڵێکی سووک هەیە تا کاتەکانی ئێوارە، لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جیگیر دەبێتەوە.
راشگه‌یاندراوه، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه 2 تا 4 پله نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی سێشه‌م 17ی10ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
راشگه‌یاندراوه، پله‌كانی گه‌رما کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک : 28 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 29 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 34 پلەى سیلیزى.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.