وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئەو فەرمانبەرانەی کە لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوونە و تاوەکو ئێستا مامەڵەیان نەکردووە، ئاگاداریان دەکاتەوە کە 19ـی ئەم مانگە دوایین وادەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 10ـی 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتمان ئاگادار دەکەینەوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون و تاوەکو ئێستا مامەڵەی خوێندنی باڵایان نەکردووە، پێویستە تاوەکو ڕێکەوتی 19ـی 10ـی 2023 سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن بۆ پێشکەش کردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش داوە کە بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو وادەیەوە هیچ مامەڵەیەک وەرناگیرێت و مافی مۆڵەت وەرگرتنیان دەفەوتێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.