Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:20

ئه‌مڕۆ به‌ ڕۆژی ڕووناك به‌سه‌ر دوكانێك داده‌درێ و 150 ملیۆن دیناری لێ ده‌دزن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ سنووری پارێزگای به‌سڕه‌ له‌ باشووری عێراق، چه‌ند دزێك به‌ ڕۆژی ڕووناك به‌سه‌ر دوكانێكی فرۆشتنی مۆبایل داده‌ده‌ن و بڕی 150 ملیۆن دیناری لێ ده‌دزن.

میدیاكانی به‌سڕه‌ بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنج ده‌مامكدار هاوشێوه‌ی فیلمه‌ تاوانكارییه‌كانی هۆڵیوود به‌چه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ر دوكانێكی فرۆشتنی مۆبایل له‌ ناوچه‌ی به‌رازعییه‌ له‌ سنووری پارێزگای به‌سڕه‌ داده‌ده‌ن.

بڵاویشیان كرده‌وه‌: دزه‌كان به‌ چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خاوه‌نی دووكانه‌كه‌ ده‌كه‌ن و بڕی 150 ملیۆن دینار و چه‌ندان ئامێری مۆبایلی گرانبه‌های لێ ده‌به‌ن.

میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ دوای دزییه‌كه‌، هه‌ر پێنج دزه‌كه‌ بۆ شوێنێكی نادیار ڕاده‌كه‌ن، له‌ ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیاندان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.