Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:24

وەزارەتی خوێندنی باڵا 70 کورسیی سکۆلەرشیپ لە ڕووسیا ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان 70 کورسیی سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ ڕادەگەێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی 10ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستا و فەرمانبەران و هاووڵاتییانیی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە "وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ (70) کورسی خوێندنى وەک سکۆلەرشیپ بۆ تەواوکردنى خوێندنى (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە."

وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی خوێندنی لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە خستووەتەڕوو، دەتوانن لەڕێگەى ئەم بەستەرەوە داواکارى پێشکەش بکەن:-

1 . مەرجەکان بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس:

• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

• دەبێت لە هیچ دامەزراوەیەکى حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.

• بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستییان لە 85% کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشى کە پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە 80% کەمتر نەبێت، هەروەها بۆ ئەو خوازیارانەى کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانیستیان لە 75% کەمتر نەبێت.

• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت.

2 . بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر:-

•  پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

•  پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

•  دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65% کەمتر نەبێت.

•  داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

•  کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

•  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت.

3 . بۆ خوێندنى باڵا/ دکتۆرا:

• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە 70% کەمتر نەبێت.

• داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتە ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت.

• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکەیە وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکى لەبەردەست نییە تاوەکو کاری لەسەر بکات، بۆیە تاوەکو دەرچوونی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسییەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەڕێگەی ئەم بەسەتەرەوە پڕ بکاتەوە

• هەر پێشکەشکارێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.