Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:28

سبه‌ی له‌ سنووری ڕاپه‌ڕین نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی دووشه‌م له‌ سنووره‌كه‌یان نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێ.

ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین له‌ ئاگادارییه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: هاووڵاتییانی سنوورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبەی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 16/10/2023 پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەست پێ دەکاتەوە.

بڵاویشی كرده‌وه‌: بۆ ئەو هاووڵاتییانەی ساڵی رابردوو كه‌ نەوتیان وەرنەگرتووە، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی نەوتی ساڵی رابردوو، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی نەوتی ئەمساڵیش دەکرێت.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌مساڵ نه‌وت به‌سه‌ر ته‌واوی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كه‌ن و پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش ده‌ستی پێ كردووه‌ و ئێستا له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكان دابه‌ش نه‌ته‌وه‌كه‌ ده‌كرێت و دواتریش سه‌نته‌ری پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.