چوار تیرۆریستی داعش لە پارێزگای موسڵ، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیرکران.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای موسڵ ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای موسڵ ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چوار تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
باسی لەوەیش کردووە کە دەستگیرکراوەکان لە بەناو "سەربازگەی شێخ ئەبو سەعد ئەنساری، فیرقەی خالید کوڕی وەلید و فیرقەی دیجلە" سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کاریان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.