ژمارەیەك شوانكارە بەمەبەستی هێنانی جەڵەب لە كوێستانەكانی رەزگە لە بناری قەندیل دەكەونە دەست رێژی گولـلەی سوپای پاسدارانی ئێران بەو هۆیەوە هاووڵاتییەكی بە ساڵاچوو بە ناوی حەمەد خدر حەمەد دەكوژرێت و تەرمەكەی لە وردەمێرگان لە چیانی قەندیل بەجێ دەمێنێت.
دوای بیستنی رووداوەكە كەس و كاری بۆ هێنانەوەی تەرمەكەی روویان لە شوێنی رووداوەكە كردووە و رێگایەكەش زۆر سەخت و دوورە دەستە .
ئەو هاووڵاتییە خەڵكی گوندی رەزگەی سەر بە ناحیەی ژاراوەیە لە دەڤەری پشدەرو خاوەن حەوت منداڵە سێ كچ و چوار كوڕ.
فازل جندار-پشدەر
سوپای پاسداران هاووڵاتییەكی خەڵكی گوندی رەزگەی سەر بە ناحیەی ژاراوە شەهید دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.