وه‌زیری ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی10ی2023، عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ و شاندی یاوه‌ری گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێم و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان لێكرا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به‌شداری له كۆنفراسی (بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان ) ده‌كات، كه كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی (بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان)، بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا کە نووسینگەى ڕێکخەرى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی دەکات، پانێڵەکانی ڕۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان، ڕۆڵی لایەنە نێودەوڵەتییەکان لە یارمەتیدانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان، هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگە لە ڕووبەڕووبوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان، بە بەشداریی لایەنی حکومەتی و نوێنەرانی دەرەکی و ڕێکخراوەکان پێشکەش دەکرێن.
ئامانجی سەرەکیی کۆنفرانس بریتییە لە لێکۆڵینەوەى وردی پرسی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان و هاوکاریکردنی حکومەت لە بەهێزترکردنی سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەى ئەو ماددانە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و تەندروستیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.