Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 15:34

ئه‌مه‌ریكا گلۆپی سه‌وز بۆ ئیسڕائیل هه‌ڵده‌كا

کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گلۆپی سه‌وز بۆ ئیسڕائیل هه‌ڵده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ هیچ مه‌رجێكیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ دیاری نه‌كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ شێوازی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ی پێیان ده‌به‌خشن بۆ به‌كارهێنان له‌ جه‌نگی دژی حه‌ماسدا.

لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆ له‌ بڕۆكسل، بۆ ڕۆژنامه‌نووسان گوتی: هیچ مه‌رجێك بۆ ئیسڕائیل دیاری ناكه‌ین سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ی پێیان ده‌ده‌ین بۆ شه‌ڕی دژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.

گوتیشی: ئیسڕائیل سوپایه‌كی ڕاهێنراو و فه‌رمانده‌ی به‌ئه‌زموونی هه‌یه‌، هیوادارین و له‌و باوه‌ڕه‌داین چه‌كه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست به‌كاربهێنرێن.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیشی كرده‌وه‌ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌ و زانیارییه‌كی پێشوه‌خته‌یان له‌سه‌ر خۆئاماده‌كارییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌بووبێت له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسڕائیلدا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئیسڕائیل مافی خۆیه‌تی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له‌ گه‌له‌كه‌ی بكات.

له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو و ده‌ستپێكی ئۆپه‌ڕاسیۆن و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێو گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسڕائیلدا تا ئێستا زیاتر له‌ 1200 كه‌س له‌ ئیسڕائیل و زیاتر له‌ 1400 كه‌س له‌ فه‌ڵه‌ستین كوژراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.